37
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، دوو کۆمپانیاى چینى بەرهەمهێنى ئۆتۆمبێل دێنە تورکیا و لە دوو شارى جیاواز لق دەکەنەوە.
ئەردۆغان دواى گەڕانەوەى لە سەردانەکەى بۆ هەریەک لە وڵاتانى مالیزیان و ئیندۆنیزیا و پاکستان رایگەیاند، هەردوو کۆمپانیاى بى واى دى و چێریی چینى، بڕیاریانداوە بێنە تورکیا و لە دوو شارى جیاواز کارگە بکەنەوە.

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە
کۆمپانیاى بى واى دى، بە بەهاى یەک ملیار دۆلار کارگەیەک لە شارى مانیسا دروستدەکات، هەروەها کۆمپانیاى چێری لقەکە لە شارى سامسون دەکاتەوە.