52
زووم..
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پەروەردەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کۆدەبنەوە، بۆ بڕیاردان لە شکاندنى بایکۆت و دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن.
زووم دەزانێ کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
دژى دواکەوتنى مووچە لە دواى تاقیکردنەوەکانى وەرزی یەکەم لە 18 ی مانگی 12 ى ساڵی رابردوەوە بایکۆت دەستیپێکردووە، سەرەڕایی شکاندنى مانگرتنى مامۆستایان بەڵام هێستا ئەوانەى بایکۆتیان کردووە نەچوونەتە ژێر بارى دەستپێکردنەوەى دەوام.
دوێنێ چوار ئەندامى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى بە زوومیان گووت، بایکۆت ناشکێنن و لە رۆژانى داهاتووشدا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت و شێوازی ناڕەزایەتییەکانیان گۆڕانکارى بەسەردا دێت.