32
زووم..
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی لە شوێنى عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی وان دانا.

عەبدوڵا زێدان
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئۆجان باڵجی، وەک سەرۆکی شارەوانی وان بەشێوەیکی کاتی دیارکراوە، بەهۆی ئەوەی عەبدوڵا زەیدان، لە لایەن دادگاوە سزادراوە.
رۆژى 11ـی ئەم مانگە دادگای سزا قوورسەکانی ئامەد سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا عەبدوڵا زێدان سەپاند، دوای بڕیارەکەی دادگا ئەو گوتی، ئەوانەى لەڕێى سندوقەوە نەیانتوانی ئیرادەى گەلەکەمان زەوت بکەن، ئێستا لەڕێى دادگاوە هەوڵی زەوتکردنی ئیرادەی ئێمە دەدەن.
حکومەتەکەی ئەردۆغان لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئایاری ساڵی رابردوو، کە بەشێکی زۆری شارەوانییەکانی لە دەستدا، تاوەکو ئێستا 11 سەرۆک شارەوانی لە پۆستەکانیان دوورخستوەتەوە، کە زۆربەیان کوردن و سەر بە دەم پارتین.