34
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی باڵادەستی وزە، ئەرکی ئەم ئەنجومەنە دابینکردنی پێویستییەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای زەبەلاحە بۆ سەرکەوتن لە کێبڕکێی ژیریی دەستکرد لەگەڵ چین.
ترەمپ لە کاتی واژۆکردنی فەرمانەکەدا بە رۆژنامەنووسانی گوت، ئێمە دەبینە گەورەترین بەرهەمهێنی کارەبا لە جیهاندا.
ناوەندەکانی کۆکردنەوەی داتا پێویستییان بە وزەیەکی زۆری کارەبا هەیە، ترەمپ دەڵێت، ئەم ناوەندانە پێویستیان بە نزیکەی دووهێندەی ئەو کارەبایە هەیە کە ئەمڕۆ ئەمریکا هەیەتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی سپی، ئەم ئەنجومەنە هەماهەنگی لە سیاسەتی وزە دروستدەکات و مۆڵەتدان و بەرهەمهێنانی سەرچاوە جیاوازەکانی وزە و دابەشکردنیان ئاسان دەکاتەوە.