رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
ترسی لەباربردنی ئاڵوگۆڕیی دیلەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئارادایە
ئەمڕۆ شەشەمین دەستەى گۆڕینەوەى دەستگیرکراوەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس
دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە،لەگەڵ ئەوەشدا ترس هەیە دوو قۆناغى داهاتوو شکستبهێنێت.
بەگوێرەى بڵاوکراوەیەکی کەتیبەکانى قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەى حەماس
لە تیلیگرام، ئەمڕۆسێ بارمتەى ئیسرائیلى ئازاد دەکەن کە یەکێکێان لەژێردەست بزووتنەوەى جیهادى ئیسلامی
دابووە، ناوەندە سیاسی و سەربازییەکان ئەمڕۆیان وەک کۆتا وادەى قۆناغى یەکەمى ئاڵوگۆڕیی گیراوەکان داناوە و ترسیان لەوە هەیە قۆناغىدووەم و سێیەم شکست بهێنێت.
عەرەب
هاوسەرگیریی منداڵان لە کوەیت قەدەغەکرا
ناسر مەسیت وەزیریدادى کوەیت رایگەیاند، لە هەموارى یاساى باری کەسێتیدا تەمەنى هاوسەرگیریی بە 18
ساڵ دیاریکراوە
و ئەنجوومەنى وەزیران ئەم پرۆژەیان پەسەندکردووە، ئەم بریارەى حکومەت لە کاتێکداهات کە شێخ مسعەل ئەحمەد میری کوەیت پەرلەمانى وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن، تەنها لە ساڵی 2024 دا 1145 منداڵى کچ هاوسەرگیرییان کردووە لەگەڵ 66 کوڕی خوار 18
ساڵ، وەزیرى داد راگەیاندووە، ئەم بڕیارە یەکێکە لە بنەماکانى جێبەجێکردنى مافەکانى
منداڵان بەرگرییکردنە لە مافى ژنان، ئامارەکانى وڵاتى کوەیت کە لە رێگەى رۆژنامە ناوخۆییەکانەوە بڵاودەبنەوە
ئاماژەیان بەوە کردووە زۆرینەى ئەو هاوسەرگیرییانەى کە
لە تەمەنى منداڵیدائەنجام دراون کۆتاییان بە جیابوونەوە هاتووە، رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە30%ـی ئەو
کچانەى کە لە خوارى 18 ساڵەوە شوودەکەن کوەیتین و لە پلەى دووەمدا سعودین و پاشان ئێرانیی

جەریدە
گرووپێکى چەتەی ئەلیکترۆنی لە کوەیت دەستگیرکران دەیانویست بانک ببڕن
وەزارەتى ناوخۆی کوەیت بڵاویکردەوە، بەمەبەستىبەهێزکردنى ئاسایشى ئەلیکترۆنی و بەدواداچوونى ئەو تاوانانەىکە لەو رێگەیەوە ئەنجام
دەدرێن، گرووپێکى سێ کەسیی چینییان دەستگیرکردووە.
گرووپەکە هێرشیانکردووەتەسەر بورجی تەلەفۆن و پەیوەندییەکان و بانکە ناوخۆییەکان، بە گوتەى بەرپرسێکى ئەمنی
کە قسەى بۆ جەریدە کردووە لەدواى سکاڵای بەشێک لە بانکەکان کە لە ژێر مەترسی و هەڕەشەى ئەلیکترۆنی دان وەزارەتەکەیان هەستاوە بۆ بە دواداچوونولێکۆڵینەوە بۆیاندەرکەوتووە گروپێک لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەیوەندییان لەگەڵ گرووپێکى دیکەدا هەیە کاردەکەن بۆ دەستگرتن بەسەر بورجی پەیوەندییەکاندا بۆ ئەوەى
لەوێوەدەستیان بگات بە بانکەکەکان و دەستبگرن بەسەر پارەکانیاندا.

عەرەبی جەدید
گیرفانى گرووپەچەکدارەکانى عێراق بە پرۆژەى وەهمی پردەکرێت
لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا تارق بەرقعاوی ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاى دیوانییەلە باشوورى عێراقرایگەیاند، گرووپێکى چەکدار بەناوى ئەنساروڵاى ئەوفیا گرێبەستێکى گەورەیان بۆ خۆیان بردووە
کە بڕکەى 240 ملیۆن دۆلارە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى گروپە چەکدارەکانى عێراق و لایەنەسیاسییەکان دەستیانگرتووە بەسەر ئابووری عێراقدا.
بەگوێرەى گوتەکانى ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیوانییە گرووپەکە تێوەگلاون لە چەندین گەندەڵی یەکێکلەوانە کردنەوەى پرۆژەیەکیگەوەرى نیشتەجێبوونەوە بە بڕی 320 ملیار دیناری عێراقى بەڵام لە راستیدا ئەو پرۆژەیە بوونی نییە.
رۆژنامە تورکییەکان

یەنی ئاسیا
جەهەپە بەدوای هاوپەیمانی سیاسیدا دەگەڕێت
جەهەپە وەک گەورەترین پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن پێداگرە لەوەى هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا ئەنجامبدرێ، هەوڵەکانی بۆ بردنەوەى پۆستی سەرۆککۆمار لەو وڵاتە چڕتر کردۆتەوە.
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە، لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا سەردانی چەند پارتێکی سیاسیی کرد لەوانەش دێڤا پارتی، بەمەبەستی لەیەکنزیکبوونەوەى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و گەیشتن بە جۆرە هاوپەیمانێتییەک.
ئۆزال لە نوێترین هەنگاویدا سەردانی گولتەکین ئویساڵ سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کرد و ئۆزال رایگەیاند، لە پێناو تورکیا و لەپێناو کۆمارێکی بەهێز هەمووان پێکەوە کۆشش دەکەین.

ئەنالیز
رێژەى هەنادەى تورکیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا زیاد بووە
لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پار، رێژەى هەناردەى کاڵاو بەروبوومی تورکی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە رێژەى 7% زیاد بووە و گەیشتۆتە 10 ملیار و 320 ملیۆن دۆلار.
لەو قەبارەیەش 2.6 ملیار دۆلاری هەناردەى ئۆتۆمۆبیل بووە.
1.1 بڕی ملیار لیرە پۆشاک و بڕی 1.4 ملیار دۆلارى کەرەستەى خاو بووە.
ئەڤرەنسەل
بەهۆی کەمی مووچەکەیانەوە پزیشکانی ددان واز لە کارەکانیان دەهێنن
بەهۆی کەمی موچەکانیان و زۆری دەوامەوە نەخۆشخانە حکومییەکان لە تورکیا، پزیشکی ددانی تێدا نەماوە و چۆڵ کراون.
بەشێک لەو پزیشکانە وەک رێگە چارەسەرێک دەچنە وڵاتای تاراوگە بۆ کارکردن و بەشێکی دیکەشیان هێشتا بێکارن و ئامادەنین بە موچەی کەم لە نەخۆشخانەی حکومی کاربکەن.
پزیشکان رایانگەیاندووە، ئیتر سەبرمان نەما بەوەی حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتووە.
قەرار
باخەچەلی بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە
لەپاش ئەوەی هەفتەى رابردوو نەشتەرگەریی دڵ بۆ دوڵەت باخچەلی ئەنجامدرا، مەهەپە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە وە کردووە تەندروستی باخچەلی زۆر باشە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی سیاسیی خۆی.
هاوکات تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باخچەی هەواڵی تەندروستی سەرۆکی مەهەپەی پرسییوە و ئومێدی زوو باشبونی بۆ خواستووە.
رۆژنامە ئیگلیزییەکان

دەیلی مەیل
جێگری ترەمپ هۆشداری دەدات، دەڵێت ئازادیی رادەربڕین لە شانشینی یەکگرتوودا لە پاشەکشەکردندایە
شەوی رابردوو جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئاستی ئازادیی رادەربڕین لەناو شانشینییەکگرتوودا لە پاشەکشەدایە و ئێستا لەوڕوەوە ئەم شانشینە لە روسیا خراپترە.
ناوبراو دیدارێکی هەبوو لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپا و سەرکردە سەربازییەکان، لە گوتارێکداپێیگوتن ئەو هەڕەشانەی کە بۆ ئەوروپییەکان دروستدەبێت، لەناوخۆی وڵاتەکانی
خۆیانەوەیە، نەوەک لە دەرەوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە خەڵکی ئەم کیشوەرە وازیان لەبەها نەریتییە بنچینەییەکانی خۆیان هێناوە.
جێگرەکەی ترەمپ کە کەسی دەستەڕاستیشیەتی گوتی، بەریتانیا یاسایەکی بەناوی یاسای تاوانی فیکرییەوە هەیە و کاری پێدەکات، رەنگە ئەمیاسایە رێگە لە نوێژکردن و ویرد خوێندنیش بگرێت، کە ئەمەش پاشەکشەیە لە ئازادیی بۆچوندا.
دەیلی تەلەگراف
باجەکانی سەر بەریتانیا لەوانەی سەر چین خراپتردەبن
رەنگە ئیدارەکەی ترەمپ باجێکی گومرگیی خراپتر لەوەی چین بسەپێنێت بەسەر بەریتانیادا.شیکردنەوەیەکی زانستیی ئابوری دەڵێت، ئەو باجانەی لە ئێستادا زیادکراون قەبارەی 24
ملیار زیانی ناڕاستەخۆ دەخەنە سەر ئابوریی بریتانیا. ئەو چاودێرانە دەڵێنزیادکردنی باج و گومرگی سەر بازرگانی شوێنکەوتەی خراپ بۆ ئابوریی بەریتانیا دروستدەکەن.
فاینەنشیەڵ تایمز
گەنجانی چین مەیلیان لە هاوسەرگیریکردن نەماوە
حکومەتی چین کار لەسەر ئەوەدەکات ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی بەرزتر بکاتەوە. بەڵامژمارەیەکی کەم لە کچان و کوڕانی چینی مەیلیان لە هاوسەرگیریکردن ماوە.
کۆمەڵگەکە بەرەو پیربوون دەچێت و تازە لەوە تێدەگەن سیاسەتی یەک منداڵ بۆ یەک خێزانسیاسەتێکە پێویست نەبووە.
هەندێک لە چاودێران دەڵێن، هەلومەرجی سەختی
کارکردن و گرانیی نرخی خانو و شوێنی نیشتەجێبوون ئەو هۆکارانەن وادەکەن گەنجانپیرببن و بیر لە هاوسەرگیریکردن نەکەنەوە. بە خۆیان دەڵێن ئەگەر منداڵێک بخەیتەوە،
دەتوانیت لەناو ئەم هەلومەرجە قورسەدا چیی بۆ بکەیت؟
ئایویکئەند
خۆزگە لێرە نەدەبوون
شانشینی یەکگرتوو چەندان ملیۆن پاوەند بۆ ئەو بانگەشانە خەرجەدەکات، کە بە ئەلبانییەکاندەڵێن مەیەن بۆ بەریتانیا.
حکومەتی بەریتانیا هەڵمەتێکی راگەیاندن لەناو ناوەندەکانی سۆشیال میدیادا بەڕێووەدەبات،
گوتارەکەیئاراستەی خەڵکی ئەلبانی دەکات و پێیاندەڵێت مەیەن بۆ ئەم وڵاتە. چونکە ژیان لە بەریتانیادا
ئاسان نییە. گرانییە، هەلی کارکردن کەمە. بۆئەوەی وا لە ئەلبانییەکان بکات واز لەچوون بۆ بەریتانیا بهێنن، ئەو قەیرانانەیان پیشاندەدات کە وادەکەن ژیان لە
بریتانیادا قورس بێت، وەک گرانیی نرخی خانوو، قورسیی ژیان، جیاوازیی رەگەزی بەریتانییەکانلە کەسانی دیکە، تێنەگەشتنی ئینگلیزەکان لە زمانی ئەلبانی.
رۆژنامە فارسییەکان

جەهانی سەنعەت
کشتوکاڵ 8%ـی بەرهەمی ناوخۆیی و 14%ـیهێزی کاری ئێران پێکدەهێنێت
سەرەڕای ئەوەی کە ئێران چەندین هەرێمی کەشوهەوای جیاوازی هەیە، بەڵام وەبەرهێنان لەم کەرتەدا کەمترە لە پێویستی و چاوەڕوانییەکان.
کشتوکاڵ 8٪ـی بەرهەمی ناوخۆیی و 14٪ـیهەلی کار لە ئێران پێکدەهێنێت.
ساڵانە 130 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام
تەنیا 12 ملیۆن تۆنی هەناردە دەکرێت و 25 ملیۆن تۆنیش هاوردە دەکرێت. ئەمەش وایکردووەکە کەرتی کشتوکاڵ هەندێک ساڵ کورتهێنانی هەبێت لە رووی داراییەوە.
بەهۆی کێشەی ئاو، پشت بەستن بە هەناردەی
بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کارێکی دروست نییە و دەبێتە هۆی قەیرانی ئاو.
پێویستە بودجەی کەرتی کشتوکاڵ زیاد بکرێتبۆ نوێکردنەوەی ژێرخانی و پەرەپێدانی توێژینەوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو.

روزگار
بۆ کەمبوونەوی پیسبوونی هەوا ئێران پاسی کارەبایی بەکاردەهێنێت
شارەوانی تارانی پایتەخت، گرنگییەکی زۆر بە کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا دەدات.
یەکێک لە رێگاچارە سەرەکییەکان، کارەباییکردنی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتییە. ئێستا 5309 پاس لە تاراندا هەن و
ئامانج ئەوەیە کە ژمارەی پاسەکان بگاتە 7500 پاس.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکان، هێنانیپاسی کارەباییە. تا ئێستا نزیکەی 600 پاسی کارەبایی کڕدراون کە تەنها دوو کاتژمێریان
پێویستە بۆ بارگاویکردنەوە و دەتوانن 280 کیلۆمەتر ببڕن.
کارەبایی کردنی پاسەکان چەندین سوودی هەیەوەک کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا و دەنگ و تێچووی سووتەمەنی.
ئەگەر ئەم هەوڵانە بەردەوام بن، تاران
دەبێتە پێشەنگی شارەکانی ناوچەکە لە بواری گواستنەوەی کارەباییدا.
ئەبرار
حەوت پارێزگای ئێران هێڵی شەمەندەفەریان نییە
ئەحمەد کەرەمی پارێزگاری ئیلام راگەیاند،لە 31 پارێزگای ئێران حەوت پارێزگا بە تۆڕی شەمەندەفەری وڵاتەوە نەبەستراونەتەوە کە
لەم حەوتە سێیان ناوچە کوردەکانن.
دەشڵێت، پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان وخوراسانی باکوور لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەم هێڵە بێبەشن بەڵام لە ئێستادا بەستنەوەی
پارێزگای ئیلام بە تۆڕی شەمەندەفەری وڵاتەوە لە بەرنامەی کاردایە.
کەرەمی ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگای ئیلاملە کەرتە جۆربەجۆرەکاندا توانای زۆری هەیە کە دەبێ بە باشترین شێوە کەڵکیان لێ وەرگرین
بەتایبەت بەهۆی پێگەی ئایینیەکەیەوە میوانداریکی بەتوانایه.
ئێمروز
کرماشان چوارەمین پارێزگای هەناردەکاری ئێران بووە
عەبدولواحید محەمەدی، جێگری پارێزگاریکرماشان بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، هەناردە لە سنوورەکانی کرماشان گەشەی 17٪ـی
هەبووە و ئەمساڵ چوارەمین پارێزگای هەناردەکاری ئێران بووە.
هەروەها خوازیاری ئاسانکاری بۆ بارودۆخیوەبەرهێنان لە ژێرخانی سنوورەکاندا بوو.
محەمەدی جەختی لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنەکان
بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ناهاوسەنگی وزە لە پارێزگاکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کەپێدەچێت ساڵی داهاتووش رووبەڕووی ئەو کێشانە ببینەوە.
محەمەدی گوتیشی، پێویستە پشتیوانی لە کەرتی پیشەسازییەکان بکرێت و داوای گرنگی دروستکردنی وێستگەی کارەبای خۆر و نوێبووەوەکردەوە بۆ دابینکردنی وزە بۆ کەرتی پیشەسازی.