36
زووم..
فواد حسێن،وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بۆ سەردانیکردنی بەغداد بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا دەنێرن.
فوئاد حسێن لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پاریس، کە تایبەت بوو بە پشتیوانیکردن لە سوریا، گوتی، مانگی چواری ئەمساڵ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوە دەچێت. بانگهێشتنامە بۆ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەنێرن، لە نێویشیاندا ئەحمەد شەرع.
لەبارەی پەیوەندیەکانی بەغداد و دیمەشق، گوتوویەتی، عێراق ڤیتۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا نییە.