47
زووم..
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئامادەیە رووبەڕوو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین کۆببێتەوە.
زێلینسکی لەبارەی جەنگی دوو ساڵەی نێوان وڵاتەکەی و روسیاوە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گوتی، ئامادەیە رووبەڕوو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆببێتەوە.
سەرۆکی ئۆکراین دەشڵێت کاتێک کۆدەبمەوە کە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین رێککەوتن.
زێلینسکی گوتووشیەتی، جگە لە پوتین ئامادە نییە لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی روسی کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا.