40
زووم..
بڕیارە ئەم مانگە سعودیە میوانداری لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بکات بە مەبەستی تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی غەزە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سعودیە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، سەرکردەی وڵاتانی سعودیە، میسر، ئیمارات، قەتەر و ئوردن لە لوتکەکەدا بەشداری دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سەرکردەی ئەو چەند وڵاتە لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆدەبنەوە و پلانەکەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی غەزە تاوتوێ دەکەن، دەشڵێت، سەرنجی لوتکەکە لەسەر رێگریکردن لە پلانی راگواستنی فەلەستینییەکانە لە غەزە.
ئەم لوتکەیە پێش چەند رۆژێک لە لوتکەی عەرەبی دێت کە بڕیارە 27ـی ئەم مانگە لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.