43
زووم..
شەپۆلێکی بەفر و سەرما رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی شارەکان پلەى گەرما بۆ ژێر سەفر دابەزیوە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کەشناسی، ئاستی بەفر لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام بەرزە و لە زۆربەی رێگاکان بەهۆى بەفربارینەوە هۆشدارى دراوە.
پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی زۆر دابەزیون و لە بەشێکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 21 پلە ژێر سفر.
هاوکات مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە، بەشێکی زۆر لە رێگاکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام بەهۆی بەفر و باوبۆرانەوە داخراون و بەشێک لە رێگای گۆندەکانیش تووشی قەیرانی هاتوچۆ بوون.
پۆلیسی رێگاوبانیش داوای لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و لە کاتی چوونەدەرەوەشدا کەلوپەلی زستانە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، بەتایبەتی زنجیری تایەی ئۆتۆمبێل.