زووم..
ئەنجومەنی دەم پارتی لە راگەیەنراوێکدا داوادەکات، دەسەڵات هەنگاو بۆ ئاساییبونەوەى رەوشی تورکیا بنێت و بۆ ئەو مەبەستەش چوار داوای راگەیاندووە، کە یەکێکیان کۆتاییهێنانە بە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، دەم پارتی داوا دەکات بە زووترین کات گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان هەڵبگیرێت، تاکوو هەلومەرجی گونجاوتر و ئازادانەی بۆ ئاشتەوایی و هەوڵەکانی بۆ دیموکراسیی بۆ بڕەخسێنرێت.
دەم پارتی داواش دەکات کار بکرێت بۆ مافە دەستورییەکانی گەلی کورد و مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ کورد و تەواوى نەتەوەکانی دیکەى تورکیا.
هەروەها کۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە دەرەوەی سنوور و دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ کورد و تەواوی گەلانی ناوچەکە.
لە رۆژی 12ـی مانگ ئەنجومەنی دەم پارتی بە مەبەستی هەڵسەنگاندن لەسەر رەوشی تورکیا و دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.