37
زووم..
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، پێویستە هەموو چین و توێژ و لایەنەکانی تورکیا داوای ئاشتیی بکەن، لەبەرئەوەى چارەسەرکردنی پرسی کورد تەنها لە بەرژەوەندیی گەلی کورد نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی تورکیایە.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتایا، مەرال بێشتاش پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاندووە، دانانی قەیوم خزمەت بە ئاشتیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ناکات.
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی راشیگەیاندووە، لە ئێستادا لەنێو پرۆسەیەکداین کە گفتوگۆکانی تورکیا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی بەردەوامە، گوتیشی دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانی دەم پارتی جێگەى پرسیارە ئایا حکومەت ئاشتی دەخوازێت یاخود نا.
گوتیشی، پێویستە حکومەت درک بەوە بکات بە سیاسەتى قەیم ناگات بە هیچ ئەنجامێک و بەم سیاسەتە شکستی هێناوە.