36
زووم..
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە و دۆخی ئەمنی سنورەکانی عێراق و سوریا و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشیان تاوتوێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا لە پاریس، فوئاد حسێن و ئیمانوێل ماکرۆن، گفتوگۆیان لەبارەی رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئەو گروپانەی نزیکن لە داعشەوە، لە عێراق و سوریا کردووە.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە سەرجەم بوارەکان دووپاتکردووەتەوە و باسی لە بەردەوامیدان بە کار و پرۆژەی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.