46
زووم..
شەپۆلێكی بەفر و باران بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسییش پێشبینی دەکات، بەفر بگاتە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆک.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و بەفریش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، بە گوتەی کەشناسیش لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، درەنگى ئەمشەو کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکە کۆتایی دێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە 15 پلەیە و نزمترین پلەش لە ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت بە چوار پلەی ژێر سفر.
دیمەنی ئەمڕۆی بەفربارین لە مێرگەپانی سلێمانی