زووم..
ئاوارەی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا لە پەناگە کاتییەکانی شاری تەبقە، بەهۆی کەشوهەوای سەخت و کەمی هاوکارییە مرۆییەکانەوە، رووبەڕووی گوزەرانی سەخت دەبنەوە.
شەپۆلی بارانبارینی بەهێز بووەتەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لە بەشێکی زۆری پەناگەکەدا، بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی رێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکانیشەوە، نەخۆشی لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و دۆخێکی سەخت بۆ ئاوارەکانی کەمپەکە دروستبووە.

نەبووونی گەرمکەرەوە تەنگی بە ئاوارەکان هەڵچنیوە
ئاوارەکانی کەمپەکە دەڵێن، باران و سەرما نەخۆشی لەنێویاندا بڵاوکردووەتەوە و حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە، بەهۆی رەشەبای بەهێز و خراپی سیستمی گەرمکەرەوەکانەوە ئاگر لە چوار خێمە کەوتووەتەوە.
ئاوارەکانی کەمپەکە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن فشار بخاتەسەر دەوڵەتی تورکیا تاوەکو ئەو ناوچانە بۆ خەڵک و دانیشتووانە رەسەنەکانیان چۆڵبکات.

لەنێو قوردا ژیان دەکەن