زووم..
سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، هێرشی کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە رێنمایی و زانیاریی فیرقەی هەواڵگریی و فەرماندەیی باکوور، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی حزبوڵا، کە چەک و ئامێری سەربازیان تێدا حەشاردراوە.
سوپاى ئیسرائیل لە بەیاننامەکەدا راشیگەیاندووە، ئەو چەک و ئامێرە سەریازییانە هەڕەشەی راستەوخۆ بوون بۆ سەر ئیسرائیل، بۆیە بوردمان کراون و لەناوبراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکانى حزبوڵا لەو ناوچانە پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.
جەختیشی لەوە کردەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە “کارکردن بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەکە، لەگەڵ پاراستنى لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، بە مەبەستی رێگریکردن لە خۆرێکخستنەوەى حزبوڵڵا و گەڕانەوەی چالاکییەکانیان لەناوچەکە.
میدیاکانی لوبنان پشتڕاستیان کردەوە، کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکانی زێبقین و یاتەر و نزیک رووباری لیتانی لە باشووری لوبنان بووە.