زووم..
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆردی ئەندازیاری و تیمی سەرپەرشتیاری شارەوانی و تیمی کۆمپانیای قەیوان لەبارەی پلانێکی نوێ بۆ پڕۆژەی شەقامی 100مەتری کۆبوونەوە.
شارەوانیی سلێمانی لەبارەیەوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیاریاندا بە تەواوکردنی شەقامەکە لە پردی تاسڵوجەوە تاوەکو شەقامی قەراغ بە تەواوی بڕگەکانییەوە و کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەکە بە رووی هاووڵاتیاندا لە کۆتایی ئەمساڵدا.
دەشڵێت، بڕیانداوە بە چڕکردنەوەی کارکردن لە یەکتربڕەکانی تاسڵوجەوە تاوەکو سەرچەمی تانجەرۆ و دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکانی رووناکییەکانى شەقامەکە.
شارەوانى سلێمانى دەشڵێت، کۆمپانیای قەیوان بەڵێنیدا بە پێشکەشکردنی پلانێکی چڕ و پڕی کارکردن و تەواوکردنی کارەکان لە ماوەی یاسایی پڕۆژەکەدا.
شەقامەکە دەبوو ساڵی 2023 تەواوبکرایە
لم راپۆرتە وردەکاریی تێدایە