زووم..
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات میکانیزمێک دابنرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت، چونکە تەوتین گەرەنتی دەدات مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراق کۆبوونەوە و باسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، گرنگە میکانیزمێک بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابنرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، زیاد جەنابیم سەرۆکی لیژنەکە، جەختیکردووەتەوە لەوەی، تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت بە میکانیزمێکی روون و راشکاو بکرێت و مووچەی سەرجەم مووچەخۆران گەرەنتی بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کاریگەری ئەرێنی دەبێت و گەرەنتی دەدات مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.