40
زووم..
لە شاری میونشن، لە باشووری ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە نێو کۆمەڵێک هاووڵاتیدا، پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە لانیکەم 28 کەس برینداربوون و برینی ژمارەیەکیان سەختە.
پۆلیسی میونشن رووداوەکەی بە گوماناوی ناوبرد و رایگەیاند، ئەو کەسەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، پەنابەرێکی ئەفغانی تەمەن 24 ساڵ بووە و پێشتریش تاوانبار بووە بە دزی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
میدیای ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مینی کوپەر بووە، خۆی کردووە بە نێو کۆمەڵێک کرێکاری مانگرتووی یەکێتیی “ڤێردی”، دواتر ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش لەو شارەی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، کە زۆرێک لە کەسایەتییە جیهانییە گرنگەکان تێیدا بەشدارن.