زووم..
سەرۆکایەتیی سوریا دەنگۆی کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی ئیدارەی دیمەشق و هەسەدە سەبارەت بە تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە وەزارەتی بەرگری سوریا رەتدەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی سوریا دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستییەوە.
پێشتر ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا جەختی لەوەکردبووەوە تەواوی خاکی سوریا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دیمەشقدا دەبێت و رێگە بەبوونی هێزی دیکە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادرێت.
ئەحمەد شەرع راشیگەیاندبوو، دانوستانەکانیان لەگەڵ هەسەدە لەو بارەیەوە بەردەوامن.
ئیدارەی نوێی سوریا لە هەوڵی بونیاتنانی سوپایەکی نوێدایە بۆ سوریا و داوای لە گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکە کردووە خۆیان هەڵبوەشێننەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدا یەكبگرن، بەڵام بەهۆی دۆخی تایبەتی رۆژاڤاوە، تاوەکو ئێستا دیمەشق و هەسەدە لەو بارەیەوە نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی.