زووم..
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بە ژمارەیەک لە ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە دەرچووە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لەکۆی ناوی 18 هەزار و 879 ئەفسەر، پلەدار و پیشمەرگە کە ناویان رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە، نۆ هەزار و 165 کەسیان فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.
دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دەرچوو
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.
دوای بریاری ئەنجومەنی ژمارە (٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٧٨٢٠ لە٢٠٢٤/٦/١٢) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو(١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(١١٤) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(٤٩٠) ناو.
-سنوری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(٣٨٩٩) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(٢٤١٣)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(٤٨)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(١٥٤٤)ناو.
پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.