زووم..
سەرۆکایەتیی کۆمار سێ یاسا پڕ لە مشتومڕەکەی پەسەندکرد، وەزارەتی ناوخۆش رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یەکێکیان دەرکرد.
دوای ئەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق، تەواوی سکاڵاکانی دژی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی، گەڕانەوەی موڵکوماڵ رەتکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا سەرۆکایەتیی کۆمار هەرسێ یاساکەی پەسەندکرد و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ و دادگای ناوەندیی تاوان، رێنماییان بۆ جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی یاسای لێبوردنی گشتی، تۆمەتبارانی کەیسی تیرۆر و بەهەدەردانی سامانی گشتی و مادەی هۆشبەر سودمەنددەبن، بەڵام بەمەرج.
هەرسێ یاساکە لە چەند رۆژی رابردو کێشەیان لە نێوان دامەزراوە دادوەرییەکان و لایەنەکان دروستکرد.
سونەکان ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێن بە لێبوردنی گشتی هەزاران زیندانییان ئازاد بکرێن، شیعە چاوی لە یاسای باری کەسییە بۆئەوەی بەگوێرەی مەزهەبی شیعە هاوسەرگیری بکەن، کوردیش ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی یاسای گەڕانەوەی مۆڵکوماڵە، بۆئەوەی سەدان دۆنم زەویی داگیرکراو بۆ جووتیارانی کورد بگەڕێتەوە.