31
زووم..
هێلین ئومێد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتى کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالانین و پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا بانگەوازێکى ئۆجالان بڵاوبکرێتەوە.
هێلین ئومێد بە میدیاکانى سەر بە پەکەکەى گوتووە، گرنگترین بابەتى ئێستا ئازادی جەستەییە بۆ ئۆجالان، ئەمە هەنگاوێکی بنەڕەتی و پێویستییە بۆ ئەوەی ئۆجالان بتوانێت بە ئازادانە کار بکات و بکەوێتە پەیوەندییەوە لە گەڵ دەرەوە.
گوتیشی، هەمووان هەوڵدەدەن ناوێک بۆ ئەم قۆناغە دابنێن، بەڵام ئەوە شتێک نییە کە بە ئاسانی پێناسە بکرێت، ئەم پرۆسەیە پرۆسەی ئاشتی نییە و پرۆسەی دانوستانیش نییە بەڵکو پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکارییە، ئێمە بەم شێوەیە لێی تێدەگەین.