50
زووم..
دوای ئەوەی سودانی فەرمانیکرد لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئینتەرنێتی کۆڕەک تیلیکۆم ببڕێت، کۆمپانیاکە شاندێکی ناردە بەغداد بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق.
سەرچاوەیەک لە کۆڕەک تیلیکۆم لەو بارەیەوە بە زوومی راگەیاند، شاندێکی کۆڕەک لە بەغدادە، ئەمڕۆ کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەند چارەسەر دەکەن.
سەرچاوەکە بە زوومی گوت، ئەمڕۆ شاندەکەی کۆڕەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە و کێشەکانیان ئاسانە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
پێشتر لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان داوای لە حکومەت کردبوو رێکار بەرامبەر کۆڕەک بگرێتەبەر، سودانیش فەرمانیکردووە ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک ببڕدرێت.