زووم..
شێخ عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە زوومی گوت، کێشەی خانەنشینانی یەکەی 70 بۆ ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو بەتەواوەتی چارەسەرکرا و لەمەودوا کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان نامێنێت و سەرجەمیان بە چەند قۆناغێک دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، پرۆسەی گواستنەوەی مووچەکانیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشی خانەنشینی هەرێم دەستیپێکردووە و وەزارەتی پێشمەرگە خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات، تائێستا بە دوو قۆناغ لیستی ناوەکان رەوانە کراوە و رێکارە کارگێڕییەکانیان بۆ تەواوکراوە.
بەگوتەی شێخ عەزیز عەلی، پرۆسەکە لەچوارچێوەی خانەنشینکردنی هێزەکانی پێشمەرگەیە و هەر پێشمەرگەیەک لە سنوری خۆییەوە مامەڵەی خانەنشینکردنی بۆ دەکرێت.
لەماوەی رابردوودا چەندجارێک کێشە بۆ مووچەی نزیکەی 9 هەزار خانەنشینی هێزەکانی یەکەی 70 دروستبوو، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە دابەشکردنی مووچە، بە مەرجی چارەسەرکردنی کێشەکانیان مووچەیان پێدەدرا.