35
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەقۆزاق، شەڕڤانان سێ سەربازی تورکیایان کوشتووە.
روانگەی سوری دەڵێت، تورکیا بەتۆپهاوێژ بەچڕی بۆردومانی پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری کردوە و درۆنیش بە بەردەوامی بەئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، شەڕوپێکدادان لەنێوان هەسەدە و گرووپەکانی تورکیا روویداوە.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانەوە هاووڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون، هەسەدە دەڵێت، سێ سەربازی تورکیا لەو شەڕە کوژراون.
هاوکات فڕۆکەی جەنگی تورکیا گوندی مەغاری لە رۆژاڤای کۆبانێی بۆردومان کردووە و زیانی گەورەی بە ناوچەکە گەیاندووە.
لە دەوروبەری دێرەزووریش جموجوڵی چەکدارانی داعش زیادیکردووە، لەسەر رێگەیەکی سەرەکیی بۆمبی چێنراویان بۆ شەڕڤانانی هەسەدە داناوە و بەهۆی تەقینەوەیەوە شەڕڤانێک بریندار بووە و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتوە.