زووم..
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆنگرەی پشتیوانی لە سوریا دەستبەکارەکانی دەکات، بەڵام لە کۆنگرەکەدا هیچ نوێنەرێکی کوردی رۆژاڤای كوردستانی تێدا بەشدار نیە.
جان نۆیل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، کۆنگرەکە لەمکاتەدا پێویستە بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا، داهاتووی وڵاتەکەش بەدەست سورییەکانەوە دەبێت، پێویستە وڵاتنی بیانیش پشتیوانی لە سوریا بکەن کە لە قۆناغێکی نوێدایە.
دەشڵێت، ئامانجیان سەروەری دەسەڵاتی راگوزرە و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتەکانە، چونکە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەهۆی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە زۆر کەمبوەتەوە و 50%ـی ژێرخانی سوریا رووبەڕووی وێرانکارییەکی بووەتەوە.
کۆنگرەکەی پاریس کە بەبێ بەشداری کورد بەڕێوەدەچێت لابردنی سزاکان و پشتیوانی دارایی و ئاوەدانکردنەوەی سوریای تێدا نییە و وەک بەشێکە لەو کۆبوونەوەی بڕیارە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو لە برۆکسل لەبارەی سوریاوە بۆ هاوکاریکردنی سوریا بەڕێوەبچێت