38
زووم..
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبییان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئەم پڕۆژەیاسایە پەسەندبکرێت، بەوپێیەی دەبێتەهۆی بەدیهاتنی دادپەروەری لەنێوان ئەندامانی حەشدی شەعبی و خێزانەکانیان.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر بڕگە و مادەکانی پڕۆژەیاساکە کردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە، بەگوێرەی راگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگری جەختی لەوەکردووەتەوە هەوڵ دەدەن بەزووترین کات لە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەنگ بەم پڕۆژەیاسایە بدرێت.