27
زووم..
ئەحمەد میدەری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران رایگەیاند، حکومەت هەوڵدەدات ئاستەنگە بازرگانی و کارگێڕییەکان بۆ هاتنی نەخۆشانی بیانی کەمبکاتەوە لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی گەشتیاریی تەندروستی.
میدەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسیا دەڵێت، ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری، زیادکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و باشترکردنی ژێرخانی تەندروستی و گەشتیارییە.
هەروەها جەختی لەوەشکردەوە، ئێران توانایەکی بەرزی لە بواری پزیشکیدا هەیە بە تایبەتی لە نەشتەرگەرییەکانی چاندنی ئەندام، بۆیە بڕیارە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا و کەمکردنەوەی رێکارە کارگێڕییەکان بکرێت بۆ ئەوەی نەخۆشانی بیانی بە ئاسانی سەردانی ئێران بکەن و دەشڵێت، هەوڵدەدەن ژێرخانی گەشتیاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە پەرە پێبدەن.