56
زووم..
رۆژنامەی ئایدنڵکی تورکی بڵاوی کردووەتەوە: شاندی دەم پارتی شەش گرتە ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بەدەست گەیشتووە.
عەبدولرەحیم سەماوی کەسایەتی دیاری تورکیا کە پێشتر لە دەستەى عاقڵمەنداندا لە پڕۆسەی ئاشتی رۆڵی گێڕاوە. رایگەیاندووە لەلاى حکومەتی تورکیا و لەلای دەم پارتی شەش گرتەی ڤیدۆیی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە کە هێشتا بڵاونەکراونەتەوە بۆ رایگشتیی.
راشیگەیاندووە، ئۆجالان بە شاندی ئیمڕاڵی گوتووە سەردانی مەسعود بارزانی بکەن دواتر راگەیەنراوەکەی من ئاشکرا بکەن.
هەروەها دەڵێت، ئۆجالان لەگەڵ تورکەکاندا رێککەوتووە و بۆچوونی بارزانیش بە گرنگ دەزانێت.
ئەمە لە کاتێکدایە تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاندبوو، پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجالان رەنگە لە 15ـی شوباتدا نەگات و بکەوێتە دوای ئەو کاتەوە.