34
زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە راگرتنی خێرای جەنگی ئۆکراین کرد.
کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا کرملین دەلێت، هەردوولا رێککەوتن لەسەر راگرتنی بازنەی کوشتن و شەڕ، لەوچوارچێوەیەشدا کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن.
هەروەها باسیان لە گۆڕینەوەی زیندانیانی نێوانیان کردووە، لەگەڵ دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وزە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کاتژمێرێک و نیوی خایاندووە، ترەمپ گوتویەتی، گفتوگۆکە بەرهەمداربووە، لەو بارەیەشەوە قسە لەگەڵ زێلنسکی دەکات.