67
زووم..
وەزارەتى دارایی هەرێم راگەیەنراوێکى لەبارەى رادەستکردنى داهاتى نانەوتى بە بەغداد بڵاویکردەوە و دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی (٢٠٢٥)، کە بڕەکەی (٥١،٨٩٥،٤٥٧،٨٧٧ ) پەنجاو یەک ملیارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و چوار سەدو پەنجاو حەوت هەزارو هەشت سەدو حەفتاو حەوت دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق بە نووسراوێک داواى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کردبوو داهاتى نانەوتى و زانیاریی لەبارەى تەوتینى مووچە فەرمانبەران رەوانە بکات.