بە سێ یاریی کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی هەفتەی ١٠ى خولی پلە یەکی کوردستان و شۆرجە و کۆیە بردنەوەیان بەدەستهێنا و رواندز یەکسان بوو.
یانەی سۆران لە یاریگای خۆی میوانداری شۆرجەی کەرکوکی کرد و یاریەکەش بە سودی یانەی میوان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتای هات.
سەرەڕای شکستەکەی یانەی سۆران بە ١٥ خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە و شۆرجەش بە ١٠ خاڵ پلەی ١١ گرتووە.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی سێمێل بووە میوانی کۆیە و هاندەرە زۆرەکەی، یارییەکەش لەبەرژەوەندی کۆیە بە سێ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە کۆیە هەر لە ریزبەندی ١٤ مایەوە بە حەوت خاڵ، سێمێلیش بە ١٠ خاڵ لە پلەی ١١دایە.
دوایین یاریی ئەم هەفتەیە رووبەرووبوونەوەی نێوان رواندز و کفری بوو لە یاریگای رواندز، یارییەکەش بە یەکسانى بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
بەو یەکسانبوونە رواندز بە دوو خاڵ دوایین تیپی ریزبەندی خولەکە و کفریش بە ١١ خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە.