زووم..
وەزیرى شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.
ئەمڕۆ، ساسان عەونی لەمیانەی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی گوتى، دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامە و لەئێستادا بە رێكوپێكی بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواونەكردبوو، ساسان عەونی دەڵێت، لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لێژنەیەكی تایبەتیان كار لەسەر ئەو پڕۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواونەكردبوو، لێژنەیەكی تایبەتمەند سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.
ساسان عەونی، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە ٢٤٠ هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پڕۆسەیە دەكرێت.