39
زووم..
لە گوندی شۆراوی سەر بە ناحیەی نەوجول لە سنوری گەرمیان، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا تەقییەوە و زیانی مادی لێکەوتەوە.
وەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول بە زوومی گوت، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکسدا تەقیوەتەوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو دەڵێت، شوێنی تەقینەوەکە گوندێکی چۆڵکراوە و لە سنوورەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، پێشتریش چەکدارانی داعشی لێبووە و تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو بۆمبەی بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە بۆمبێکی کۆنە یان نوێیە.