56
زووم..
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، کە رێکەوتی ئەمڕۆی لەسەرە، دامەزراندن لە سەرجەم بوارەکان، دەرماڵە، سەرەمووچەی فەرمانبەران و گواستنەوەی راژە بۆ ئەمساڵ راگیراون.
وەزارەتەکە لە گشتاندنێکدا وەزارەت و فەرمانگەکان، دەڵێت، تا وادەی پەسەندکردنی خشتەكانی بودجەی 2025 لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، هەموو دامەزراندنێکی هەمیشەیی، گریبەست و كاتی و دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ و بەلەجیاتی دانان و وانەبێژ و خۆبەخشی رادەگیرێن.
دەشڵێت، بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم مووچەخۆران رادەگیرێت. هاوکات، هەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتی، جگە لە مەبەستی خانەنشینی، رادەگیرێت.
بەگوێرەی گشتاندنەکە، کارکردن بەم رێکارانە کاتییە و لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، لەسەر بنەمای نووسراوێک تەیف سامی راگیراون.