38
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران روو لە ناوچە جیاوازەكان بكات.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەینێ لە کاتەکانى دوانیوەڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەریمی کوردستان دەکات، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەریى شەپۆلەکە زیاد دەکات، بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.