39
زووم..
هونەر جەمال، گوتەبێژى وەزارەتی دارایى هەرێمى کوردستان بە زوومى رایگەیاند، رێککەوتنى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد وەک خۆى جێبەجێ دەکرێت و داهاتى نانەوتیش رادەستى بەغداد دەکەن.
دەشڵێت، بەغداد داواى رادەستکردنى داهاتى نانەوتى کردووە و لەم مانگەوە داهاتى نانەوتیان رادەست دەکەن و داواى ئەوەشى لێکردوون ئەو مووچەخۆرانەى لەڕێى بانکەوە مووچە وەردەگرن، مانگانە مووچەکەیان چەند زیاد دەکات ئاماژەى پێبکرێت و کردوویانە.
رۆژى سێى ئەم مانگە، وەزیرى دارایى عێراق بە نووسراوێک دوو داواکاری ئاڕاستەى حکومەتی هەرێمى هەرێمى کوردستان کرد، دوو داواکاری هەبوو، یەکەمیان زانیاریی فەرمانبەران بۆ تەوتینى مووچە بەگوێرەى بڕیاری دادگای فیدراڵی، دووەمیشیان داهاتی نانەوتی.