43
زووم..
شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، مەسەدە لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی حەسەکە کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی سوریایان تاوتوێکرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی مەسەدە، لەیلا قەرەمان هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دیدارەکانیان لەگەڵ کەسایەتی و سیاسەتمەدارانی ناوچە جیاوازەکانی سوریا ئەرێنی بووە.
گوتووشیەتی، دۆخی سوریا هەستیارە و پێویستە سیاسییەکانی وڵاتەکە چالاک بن و پەیوەندیی بەهێز لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە هەبێت.
هاوسەرۆکی مەسەدە جەختی لە گرنگیی گفتوگۆی نێوان پێکهاتەکانی سوریا کردووەتەوە و ئامادەیی مەسەدەشی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی چارەسەرکردنی دۆخی سویا پیشانداوە.
دەشڵێت، پێویستە گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان ئەنجام بدرێت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکە بێتە ئاراوە.