زووم..
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەمەودوا رەگەزنامە ناداتە ئەو پەنابەرانەی بە بەلەمی بچووك و رێگای مەترسیدار گەیشتوونەتە وڵاتەکە.
ئەنجومەنی پەنابەرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی ئەوەی 71 هەزار پەنابەر نەتوانن داوای رەگەزنامەی بەریتانی بکەن، پارێزەرێکی بواری کۆچیش دەڵێت، ئەم هەنگاوە پێشێلکارییە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
گەورە بەرپرسانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەڵێن، ئەم پڕۆژەیاسا نوێیەی ئاسایشی سنوور کە رۆژی دووشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە، دەبێتە رێگر لەبەردەم پەنابەرانی نایاسایی لەوەی ببنە هاووڵاتیی بەریتانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە بەلەمی بچووک دەچنە بەریتانیا، دواجار مافی پەنابەرییان پێدەدرێت و زۆرینەیان لەدوای ئەوەوە داوای رەگەزنامەی بەریتانی دەکەن، بۆیە بڕیارێکی لەم شێوەیە ناڕەزایەتیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.