32
زووم..
ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا لە دێرەزوور هەوڵ دەدات لەڕێی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی وزەی خۆرەوە ئاو بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە دابین بکات، پلان وایە پرۆژەکە لە ماوەی سێ مانگدا تەواو بکرێت.
شارەوانیی گەل لە شاری شەعفە، سەربە پارێزگای دێرەزوور دەستیکردووە بە دانانی سیستمی پانێڵی وزەی خۆر بۆ وێستگەی ئاوی ناوەندی بە ئامانجی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن لەو وێستگەیە.12 کاتژمێر، دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاو بۆ 25 هەزار هاووڵاتی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارەوانیی گەل، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردنی موزەخەکانی ئاو، بەمەش تێچووی سەرشانی هاووڵاتییان کەمدەبێتەوە، کە بەردەوام بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنن.