38
زووم..
دادگای شانیشینی یەکگرتووی بەریتانیا بڕیاریدا بە پێدانی مافی پەنابەرێتی و پێشوازیکردن لە خەڵکی غەزە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف، دادگاکە بڕیاریداوە ئەو کارنامەیەی بۆ پێشوازیکردن لە خەڵکی ئۆکراین دانراوە، بۆ خەڵکی غەزەش بەکاربهێنرێت و دەرگایان بۆ بخرێتە سەر پشت.
رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، خێزانێکی شەش کەسیی هەڵاتوو لە کەرتی غەزە رێگەیان پێدراوە بچنە بەریتانیا و بگەنە لای کوڕێکی خۆیان تا لەگەڵ ئەو نیشتەجێبن.
هاوکات دادگای شانیشی بەریتانیا پێیوایە، هەر رێگریکردنێک لەو خێزانە و هاوشێوەکانیان وەک هەڕەشە وایە بۆسەر ناسنامەی مرۆڤبوونیان.