27
زووم..
بنیامین نەتانیاهۆ، حەماس ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی شەممە هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ئاگربەستی غەزە هەڵدەوەشێتەوە و شەڕ دژیان دەستپێدەکاتەوە.
نەتانیاهۆ فەرمانی بە هێزەکانی ئیسرائیل کردووە لەنێو غەزە و دەوروبەری کۆببنەوە و لە ئامادەباشیدا بن بۆ وەڵامدانەوەی حەماس، ئەگەر ئازادکردنی بارمتەکان دوابخات.
بەگوێرەی کەناڵی بی بی سی، هێشتا روون نییە نەتانیاهۆ دەیەوێت هەر 76 بارمتەکە تاوەکو شەممە ئازاد بکرێن، یان تەنها ئەو سێ بارمتەیەی بڕیارە شەممە لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەزە ئازاد بکرێن، بەڵام یەکێک لە وەزیری ئیسرائیلییەکان گوتوویەتی، نەتانیاهۆ مەبەستی هەموو بارمتەکانە.
حەماس وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە و دەڵێت، ئەوان پابەندن بە ئاگربەستی غەزەوە، ئیسرائیلیش بەرپرسیار دەبێت لە دروستکردنی هەر گرژی و دواخستنێک.