زووم..
دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکانى سەر یاساکانی گەڕانەوەى موڵکوماڵ، باری کەسی، لێبوردنی گشتی و سێ سکاڵاش کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو رەتکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیى عێراق، بڕیاری دادگای لەبارەی سکاڵاکانى سەر هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵکوماڵ بۆ خاوەنەکانیان رەتکردەوە، بەوەش هەرسێ یاساکە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات، ئەو سکاڵایانەی پەیوەست بوون بە هەرێمی کوردستانەوە، لەسەر وەزارەتەکانی شەهیدان، یاسای باری کەسی و بابەتی فرەژنی، نادەستووریبوونی وەزارەتی ئەوقاف، سزاکانى کامێراى تیژڕەوى تۆمارکرابوون، دادگاکە سکاڵاکانی سەر وەزارەتەکانی شەهیدان، ئەوقاف، سزاکانی کامێراى تیژڕەوى رەتکردەوە.
رۆژی 4ـى ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق، فەرمانی راگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای باری کەسی، لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنی رەسەنیان دەرکرد.