60
زووم..
گوتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە بە زوومى راگەیاند، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، ئەندازیار عیماد محەمەد سەرۆکى شارەوانى شارەدێى تەوێڵە، بە تۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکراوە.
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە دەشڵێت، سەرۆکى شارەوانى لەسەر سکاڵاى هاووڵاتییەک، بە تۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، سکاڵاى هاووڵاتییەکە لەسەر ئەوە بووە پارچەیەک زەوى هەبووە و سەرۆکى شارەوانى لە بەرامبەر بڕێک پارە رێگەى پێداوە کارەبا بۆ ناو زەوییەکەى رابکێشێت.
دەشڵێت، سەرۆکى شارەوانى بە گوێرەى مادەى 307 کە تایبەتە بە وەرگرتنى بەرتیل و بە فەرمانى دادوەر لە پۆلیسى هەڵەبجە راگیراوە.