35
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 200 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق توانیویانە لە چالاکیەکدا دەست بەسەر 208 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کاپتاگۆندا بگرن و تۆڕێکی بازرگانی مادەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەشڵێت، سێ بازرگانیان لە شارەکانی کەرکوک و موسڵ دەستگیرکردووە.