65
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
بەرێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی پێنجشەممە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، شەپۆلێکى بەفر و باران دەستپێدەکات و بارستەهەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکە دەکات، پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەکاتەوە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
پێشبینییش دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە و شەپۆلێکی بەفربارینیش سەرجەمى ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بگرێتەوە.
کەشناسیی پێشبینی بارینی 12 تا 18 ملیمەتر باران دەکات، دەشڵێ زۆرترین کاتى بەفربارین لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى دەبێت.