زووم..
د. شێخ مورشید خەزنەوى، کەسایەتیی ئاینیی رۆژاڤا دەڵێت، نایانەوێت لە رۆژاڤا ئەزموونى هەرێمى کوردستان دووبارە بکەنەوە، چونکە ئەزموونێکى سەرکەوتوو نییە.
د. شێخ مورشید خەزنەوی لەمیانی بەشداریکردنی بەرنامەی زوومی ئێمە گوتی، نایانەوێت رۆژاڤا بە دوو هێزی سەربازی بەڕێوە ببرێت، وەک ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە مەبەست لێی هێزی جیاوازی یەکێتی و پارتییە.
لەبارەی دیدارەکەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی د. سیخ مورشید گوتی، مەزڵوم عەبدی دڵ خۆشبوو بە دیدارەکانی لەگەڵ مەسعود بارزانی و لە کۆبوونەوەکانیش لەگەڵ ئەنەکەسە جیاوازی هەیە بەڵام لەسەر کۆمەڵێک هێڵی سووری نەتەوەیی رێککەوتوون.
د. شێخ مورشید خەزنەوی باسی ئەحمەد شەرعیشی کرد و گوتی، “بە سەرۆکی خۆمی نازانم و مەزڵوم عەبدی سەرکردەی ئێمەیە.”
رۆژی دووی ئەم مانگە ئیدارەی خۆسەر لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، کۆنگرەکەی دیمەشق و بەسەرۆککردنی ئەحمەد شەرع نایاسایین.