41
زووم..
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە دابەشنەکردنی مووچەی وانەبێژانی گرێبەست هۆکارەکەی کێشەی لیستی ناوەکان بێت کە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی.
ماوەی سێ مانگە وانەبێژانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە بە زوومی گوت، ئەمڕۆ لیستی ناوی ئەو وانەبێژانە دەنێردرێت بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی تاوەکو مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەگوترێت لیستەکە پێشتر کێشەی تێدا بووە و ناوی زیادە هەبووە، سەرچاوەکەی زووم گوتی، لیستەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، تەنها ئەوەیە داوا لەو شوێنانە کراوە کە لیستی ناوەکانیان نەناردووە، بینێرن، تاوەکو ئەمڕۆ لیستەکە رادەستی گەنجینەی وەزارەتی دارایی بکرێت.