47
زووم..
حەماس هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی غەزە و دواخستنی ئازادکردنی بارمتەکان دەکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە زاری سەرکردەیەکی حەماسەوە دەڵێت، ئازادکردنی بارمتەکانی لای خۆیان بەتەواوی دوادەخەن، ئەوەش لەبەرئەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سوپای وڵاتەکەی خستووەتەوە باری ئامادەباشییەوە و تەلئەبیب پابەندی بەندەکانی رێککەوتنی ئاگربەست نەبووە.
سەرکردەکەی حەماس دەڵێت، ئامادەن بۆ هەر سیناریۆ و پێشهاتێکی نوێ لە غەزە رووبدات.
هەر لەوەبارەیەوە، ناوەندێکی توێژینەوەی میسری بە رۆیتەرزی گوتووە، لەوە دەترسن ئەمە شکاندنی ئەو ئاگربەستە بێت، ماوەی سێ هەفتەیە چووەتە بواری کارپێکردنەوە.
لە ئێستادا حەماس چاوەڕوانی وەڵامی واشنتنە، بۆ ئەوەی دڵنیایی وەربگرێت قۆناغی یەکەمی ئاگربەست جێبەجێ دەکرێت یان نا.