41
زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سیاسەتی هاوسەنگ و ژیرانە، حکومەتی عێراقی لە تارمایی هێرش و گڕی ئاگری شەڕ دوورخستەوە، لەکاتێکدا خەریک بوو هەموو وڵاتانی ناوچەکە بسووتێنێت.
سودانی لە گوتارێکیدا لە میانی کۆنفرانسی گشتیی هۆزەکانی عێراق، کە ژمارەیەک سەرۆکهۆزی کوردیش بەشدار بوون، گوتی، هۆزەکان رۆڵی چالاک و کاریگەریان هەبووە لە بنیاتنان و پشتیوانیکردن لە سەروەریی دەوڵەت و پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی داعش.
داواشی لێکردن کۆتایی بە ململانێ خێڵەکییەکان بهێنن و پاڵپشتیی حکومەت بکەن لە پتەوکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان.